بایک: دەبێت کۆتایی بە ئاڵۆزییەکەى زینی وەرتێ بهێنرێت –بەشی یەکەم -

دوایین نوێکردنەوە 2020-05-12 00:00:00 - سەرچاوە: ANF کوردی

جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، یەکێتی کوردان بە پیرۆز دەزانن. راشیگەیاند، دەبێت پەدەکە کێشەى زینی وەرتێ دوانەخات و لە زووترن کاتدا کۆتایی بەو ئاڵۆزییە بهێنێت و هەر هێزێک بکشێتەوە بۆ شوێنێ پێشووی خۆی.