پێشنیازێك بۆ پاشەكەوت كردنی ڕێژەیەك لە مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-12 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە پێشنیازێك كراوە بۆ پاشەكەوت كردن و بڕینی ڕێژەی 10%ی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق و پەڕلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت: “لێبڕینەكە وەكو پاشەكەوتی ناچاریە تا كۆتایی ئەمساڵ”. حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی نیمەچە فەرمی عیراقی ڕاگەیاندووە، “عیراق لە دۆخێكی خراپ و قەیرانی داراییدایە، […]