نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق ئاشکرایکرد، تاکو ئێستا ٤٠٠ خۆپیشاندەری عێراقی کوژراون و ١٩ هەزاری دیکەش بریندارن. جێنین هێنیس بلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق لە کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به دۆخی عیراق خوێنده‌وه و رایگه‌یاند: كه له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه تائێستا ٤٠٠ كه‌س كوژراون و ١٩ هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون. باسى لةوةشكرد, داخستنی دەزگاکانی راگەیاندن و پچڕاندنی هێڵەکانی ئینتەرنێت ئاماژەن بۆ ترسی دەسەڵاتداران لە خۆپیشاندانەکان، دەسەڵات دەستی داوەتە بەکارهێنانی توندوتیژی کە بووەتە هۆی کوشتن و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران. جەختیشیکردەوە: پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو بەغدا زۆر باشن و لەهەوڵدان بۆ چارەسەر کردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia