پەیامی یەکێتی یٔافرەتانی کوردستان بۆ ساڵیادی شەهید لەیلا قاسم

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-12 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

 

یٔەمڕۆ ۱۲ی یٔایار ساڵیادی لە سێدارەدانی لەیلا قاسم کچە تێکۆشەری کورد و ڕێبازی پیرۆزی بارزانییە.

 

٤٦ساڵ لەمەوپێش ڕژێمی بەعسی فاشیست دوای یٔەوەی لەیلا قاسم و هەڤاڵەکانی دەسگیرکرد لە دادگایەکی نادادگەر و ستەمکاردا بڕیاری لە سێدارەدانی لەسەر جێبەجێکردن.

لەیلا قاسم یٔەو تێکۆشەرە بوو کە دژ بە ستەمی ڕژێم و بۆ بەرپەرچدانەوەی نکۆڵیکردن لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد وەستایەوەو بە تێکۆشانی سیاسی دڵی دەسەڵاتی ستەمکاری هێنایە لەرزە.

 

بەوەش ڕەوتی مێژووی گۆڕی و سەلماندی کە چەمکەکانی یٔازایەتی و گیانفیدایی موڵکی ڕەگەزێک نییەو هەردوو ڕەگەزی مرۆڤ توانای بەرخودان و بەرگرییان هەیە. بەوەش لەیلا قاسم بوو بە ترۆپكی یٔازایەتی، بوو بە هێمای بەرەنگاری و بەخشین و بوو بە تێشوی بەردەوامی و نەسرەوتن، یٔەو  رۆحە  هێندە گەورەبوو، كە لە پێناوی كوردایەتی و نیشتیماندا لە بەهاری تەمەنیا بە سرودی ژیان و هیوا، بە خەندەوە بەرەو پەتی سێدارە چوو.

 

جێی شانازیمانە کە شەهید لەیلا قاسم تێکۆشەرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یٔەندامێکی ڕێکخراوەکەمان یەکێتی یٔافرەتانی کوردستان بوو.

یٔەمەش یٔەوە دەسەلمێنێت کە پارتی هەمیشە یٔەو زەمینەیەی ڕەخساندووە کە یٔافرەت لە نێو ڕیزەکانیدا تێکۆشان بکات و یٔافرەتانیش هەر پارتی و ڕێبازی بارزانییان هەڵبژاردووە بۆ خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی.

 

یٔێمە لە کاتێکدا یٔەم یادە پڕ شکۆیە بەرز ڕادەگرین و لە یٔاست یٔەو قوربانیدانە بێ وێنەیە سەری ڕێز دادەنوێنین؛ بەڵێن دوپات دەکەینەوە کە هەمیشە لەسەر ڕێ و ڕێبازەکەی بەردەوام بین و بە کار و تێکۆشان بۆ پرسی یٔافرەت و پرسی نەتەوایەتی ڕۆحی شادکەین.

درود و سڵاو بۆ ڕۆحی لەیلا قاسم و هەڤاڵەکانی و گشت شەهیدانی کوردستان، سەروەری شەهیدان بارزانی نەمر و کاک یٔیدریسی هەمیشە لەیاد.

 

یەکێتی یٔافرەتانی کوردستان

١٢ی یٔایاری ٢٠٢٠