یاریگا – لەم مانگە دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دەکرێتەوە، لە هەر وڵاتێک ماوەیەک دەستنیشانکراوە بۆ ئەوەی یانەکان مافی واژۆکردنی گرێبەستی نوێیان لەگەڵ یاریزانی نوێ هەبێت. دوێنێ چوارشەممە (01ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە کوردستان کرایەوە و رۆژی یەکشەممەش لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دەکرێتەوە، …