کۆماری چیک کە باڵیۆزخانەکەی لە ساڵی 2012 ەوە نوێنەرایەتی ئەمەریکای کردووە لە سوریادا، جارێکی دیکە باڵیۆزخانەکەی کردەوە دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد دایخست. کۆماری چیک لە سوریا نوێنەرایەتی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوای کردووە دوای ئەوەی وڵاتان باڵیۆزخانەکانییان لە سوریا داخست بەهۆی شەڕی ناوخۆوە. وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک ئیان لیپاڤسکی وتی " دەستمان بە کارەکانمان کردووەتەوە لە باڵیۆزخانەکەماندا." وتی " بەرپرسی ئەو بەشەی کە بەرپرسیارە لە کاروباری ئەمەریکا گەڕاوەتەوە." وتیشی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لەمدواییانەدا پەیوەندی پێوە کردووە و پێی وتووە کە " دڵنیا ببێتەوە لەوەی بەردەوام دەبین." وتی پراگ کە پشتیوانیکاری سەرسەختی ئیسڕائیلە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و پشتیوانی لە ئۆکرانیاش دەکات لە داگیرکارییەکەی ڕووسیادا، لە ئێستادا " بە وریاییەوە مامەڵە دەکات " سەبارەت بە دۆخەکەی ناو سوریا. وتی " ئەو بەرپرسانەی کە حکومەتە نوێیەکەی سوریا پێکدەهێنن بەهۆی کارەکانی پێشوویانەوە لە لیستی سزا جیاوازەکاندان. بەڵام بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە کە دەیانەوێت پەیوەندییەکان لەگەڵ جیهاندا دابمەزرێننەوە و منیش پێم وایە کە پێویستە وەڵامی ئەو داوایە بدەینەوە، بۆ نموونە، بۆ ئەوەی ڕووسیاییەکان لە ناو سوریادا دەربکەین." سەرچاوە/ فرانس پرێس