حکومەتە کاتییەکەی سوریا بە نیازە مانگی داهاتوو مووچەی کەرتی گشتی بە ڕێژەی لە سەدا 400 زیاد بکات

دوایین نوێکردنەوە 2025-01-05 19:25:18 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

وەزیری دارایی سوریا ڕۆژی یەکشەممە وتی حکومەت بە نیازە مانگی داهاتوو مووچەی زۆرێک لە کارمەندانی کەرتی گشتی بە ڕێژەی لە سەدا 400 زیاد بکات. زیادکردنەکە کە بەپێی خەمڵاندنەکان 1.65 تریلیۆن پاوەندی سوریایی تێدەچێت کە دەکاتە 127 ملیۆن دۆلار، لە ڕێی سەرچاوەکانی دەوڵەت و یارمەتییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و وەبەرهێنانە نوێیەکانەوە دابین دەکرێت، هەروەها لە ڕێی هەوڵەکانیشەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو سەرمایانەی سوریا کە لە دەرەوە سڕکراون. وەزیری دارایی لە حکومەتە کاتییەکەی سوریا محەمەد ئەبازەید بە ڕۆیتەرزی وت " ئەمە یەکەم هەنگاوە بەرەو چارەسەرێکی بەپەلە بۆ واقیعی ئابووری لە وڵاتەکەدا." وتیشی مووچەی ئەم مانگەی کارمەندانی کەرتی گشتی لەم هەفتەیەدا دابەش دەکرێت. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز