ئەردۆغان پێشبینی پشتیوانی سوریا دەکات لە شەڕەکەی تورکیادا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان

دوایین نوێکردنەوە 2025-01-06 16:55:19 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند سەرکردایەتییە نوێیەکەی سوریا سوورە لەسەر لە ناوبردنی جیاخوازەکان لە وڵاتەکەدا. دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو یاخیبووەکان بە سەرکردایەتی ئیسلامییەکان ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدییان ڕووخاند، گروپە چەکدارییەکانی لایەنگری تورکیا چەند جارێک لە باکووری سوریا هێرشییان کردووەتە سەر هێزە کوردییەکان کە ئەمەریکا پشتیوانییان لێدەکات بەڵام ئەنکەرە بە " تیرۆریست " ناوییان دەبات. هێزە کوردییەکانی باکووری سوریا کە بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ناسراون، لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانییان لێدەکرێت و ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە شکستهێنان بە ڕێکخراوی داعشی تیرۆریستدا لە سوریا و شان بە شانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا دژی داعش شەڕییان کردووە. ئەردۆغان وتی " لەگەڵ شۆڕشەکەدا لە سوریا، هیواکانی ڕێکخراوە جیاخوازە تیرۆریستەکان لە ناوچوون. بەڕێوبەرایەتییە نوێیەکە لە سوریا هەڵوێستێکی جێگیری دەرخستووە لە پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەری خاکی سوریادا." وتیشی " کۆتایی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە نزیکە. هیچ بژاردەیەک نەماوە جگە لەوەی ئەوان دەبێت چەکەکانییان دابنێن و ڕێکخراوەکەیان هەڵبوەشێننەوە." سەرچاوە/ ڕۆیتەرز