یاریگا – نەورۆز لەگەڵ محەمەد زریقات بەرگریکاری ئوردنی گەیشتە رێککەوتن، لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو یاریزانە ئوردنییە دەگاتە سلێمانی. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی نەورۆز لەگەڵ محەمەد زریقات بەرگریکاری یانەی سەڵتی ئوردنی گەیشتووەتە رێککەوتن، کە ئەو یاریزانە ئوردنییە پێشتر لە ریزی یانەکانی حەدی بەحرەینی، مەعێزەری قەتەڕی، سەقبە و نەهزە و نەجرانی سعوودی یاریی کردووە. …