یاریگا – لیڤەرپوول گرێبەستی ڤێرجیڵ ڤان دایکی هۆڵەندی نوێدەکاتەوە. بەرگریکارە هۆڵەندییەکە دوای شەش مانگی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەردەچێت، خاوی هەنگاوەکانی رێدز لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە دڵی هاندەرانی یانەکە. ماوەیەکە لیڤەرپوول و یاریزانەکە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان دەستپێکردووە، یاریزانەکە ئۆفەری فەرمی یانەکەی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەبەردەستدایە بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە. …