دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران بڵاویکردەوە ڕۆژی شەممە ئێران مەشقی بەرگری ئاسمانی ئەنجام داوە، لە کاتێکدا کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی گرژییەکانی ئیسڕائیل و ئەمەریکا بووەتەوە لە ژێر سەرۆکایەتی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا. مەشقەکان لە کاتێکدان کە سەرکردەکانی ئێران مەترسی ئەوەیان لەسەرە ترامپ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو پشت ئەستوور بکات لە هێرشکردنە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، هاوکات توندکردنەوەی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر پیشەسازی نەوتی ئێران. کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئێران وتی " لەم مەشقانەدا سیستمەکانی بەرگری مەشق لەسەر شەڕکردن لەگەڵ موشەک و مەترسییەکانی چەکی ئەلیکترۆنی دەکەن لە دۆخی ڕاستەقینەی گۆڕەپانی جەنگدا، ئەمەش لە پێناو پاراستنی ئاسمانەکانی وڵاتەکە و ناوچە هەستیار و گرنگەکاندا." وتیشی مەشقەکانی ڕۆژی چوارشەممە بەشێکن لە مەشقێکی دوو مانگەیی کە لە 4 ی مانگی یەکدا دەستییان پێکردووە و مەشقی تێدا بووە کە سوپای پاسدارانی ئێران بەرگری لە کارخانە ئەتۆمییە سەرەکییەکانی ناتانز دەکەن دژی هێرشی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان. سوپای ئێران وتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی نوێ لە مەشقەکاندا بەکاردەهێنێت و ڤیدیۆیەکی " شاری موشەکەکانی " ژێرزەوی بڵاوکردەوە کە لەلایەن فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران جەنەڕاڵ حوسەین سەلامییەوە سەردان دەکرێت. ئێران لەمدواییانەدا شکستی هێناوە لە لوبناندا، ئەوەش دوای ئەوەی ئیسڕائیل هێرشی کردە سەر حزبوڵای هاوپەیمانی سەرەکی ئێران، هەروەها لە سوریاش شکستی هێناوە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی. بەڵام سەلامی هۆشداریدا سەبارەت بەو " هەستکردن بە خۆشیە ناڕاستەی " کە دوژمنانی ئێران هەستی پێدەکەن و وتی ئێران و بە تایبەتی هێزە موشەکییەکەی لە ئێستادا زیاد لە هەموو کاتێکی تر بەهێزترن. سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا، ڕۆیتەرز