لەسەر پێدانی جەژنانە بە ژینگە پارێزان ڕوونكردنەوە دەدرێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە نابێت جەژنانە بدرێت بە ژینگە پارێزان و دەشڵێت: “هەندێك بەناوی ژینگە پارێزانەوە پارە كۆدەكەنەوە لە هاووڵاتیان”. بە‌شی خزمە‌تگوزاری لە شارە‌وانی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە پێویستە هاووڵاتیان ئاگاداری ئەوەبن، كە بەهیچ شێوەیەك جەژنانە نەدەن بە ژینگە پارێزان. ئاشكراشی كردووە، ‌ھە‌ندێیك كە‌س بە‌ناوی ژینگە‌ پارێزە‌وە‌ و ‌پۆشاكی ژینگە‌ […]