ھەرێمی کوردستان.. لە ئێستادا تەنھا ١١ تووشبووی کۆرۆنا لەژێر چاودێری پزیشکییدا ماون

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-13 00:00:00 - سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەو پشکنینانەی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بۆ گومانلێکراوانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامیانداوە، سەرجەمیان نێگەتیڤ بوون و ھیچ تووشبوویەکی نوێ تۆمارنەکراوە.