دەزگای کەش و هەوای تورکیا دەڵێت ساڵی 2024 گەرمترین ساڵ بووە لە تورکیادا کە تاوەکو ئێستا تۆمار کرابێت، لە کاتێکدا کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە لە سەرانسەری جیهاندا تۆمارکراون. دەزگاکە ڕایگەیاند " لە ساڵی 2024 دا، تێکڕای پلەکانی گەرما لە تورکیا 15.6 پلەی سەدی بووە، کە 1.7 پلەی سەدی زیاترە لە تێکڕای پلەکانی گەرما لە 1991 ەوە تاوەکو ساڵی 2021." ژمارە پێوانەییەکەی پێشوو لە ساڵی 2010 دا بوو کاتێک تێکڕای پلەکانی گەرما گەیشتە 15.5 پلەی سەدی. دەزگای کەش و هەوای تورکیا وتی " ساڵی 2024 گەرمترین ساڵ بووە لە ماوەی 53 ساڵی ڕابردوودا." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو ساڵەی کە تورکیا دەستیکرد بە تۆمارکردنی پلەکانی گەرما. زۆرێک لە وڵاتان، لەوانە چین، بەڕازیل، ژاپۆن و ئەمەریکاش ڕایانگەیاندووە کە ساڵی 2024 گەرمترین ساڵییان بووە کە تا ئێستا تۆمارییان کردووە، هیندستانیش دەڵێت ساڵی 2024 لە ساڵی 1901 ەوە تاوەکو ئێستا گەرمترین ساڵ بووە لە وڵاتەکەدا. سەرچاوە/ فرانس پرێس