وه‌زیری ته‌ندرووستی، لە ڕێگای KDPوە هۆشداری ده‌دات

دوایین نوێکردنەوە 2020-05-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتیان كه‌ وه‌كو پێویست پابه‌ندی رێنماییەكان نابن و، داواش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن و دووربن له‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، چونكه‌ هێشتا مه‌ترسی ماوه‌.

د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمه‌ رێنماییمان بۆ هاووڵاتیان ده‌ركردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بن و پارێزراو بن، رێنماییه‌كانیش له‌ به‌رژوه‌ندی ئه‌واندایه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نابن و قه‌ڵه‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتنیان زۆره‌، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی خراپە و ته‌ندرووست نییه‌".

د.سامان به‌رزنجی گوتیشی: "ئه‌ركی هاووڵاتییه‌ له‌به‌رژوه‌ندی خۆی و گشتیش، كه‌ خۆپارێزی بكات و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بێت، كه‌م كه‌سیش هه‌یه‌ ماسك به‌كار دێنێت، پێویسته‌ هاووڵاتیانی خۆشمان هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان خۆیان بپارێزن" .

به‌رزنجی ڕاشیگه‌یاند: "مه‌ترسی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كورستان به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ پێویسته‌ هاووڵاتی خۆیان بپارێزن، چونكه‌ ئه‌گەر‌ پابه‌ندبن ئه‌وكات ده‌توانن به‌رده‌وام بن له‌ژیانی ئاسایی و جارێكی دیكه‌ تووشی ئه‌و رێكارانەی‌ پێشوو نابین.

 

بڵند ئیبراهیم