ڕاپەڕین.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-24 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ڕاپەڕین ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا.


خۆشناو حەسەن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گشتی (چواقورنە - گردجان)، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕووداوێکی هاتوچۆ روویدا و گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە".


ڕاشیگەیاند: "ڕووداوەکە لە کاتێکدابووە ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئۆپڵ ڤیکترا لە هاووڵاتیەکی داوە کە لە کاتی پەڕینەوەی بووە لە شەقام، ئەمەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکە".