گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کارەبا و کێشە و ئاستەنگەکانی دەکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ١٢ی ٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەربارەی چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا دەرئەنجامی دانوستاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر پڕۆژە بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق تاوتوێ بکرێت.
هاوکات گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کارەبا و کێشە و ئاستەنگەکانی لەلایەک و پڕۆژەیاسایەکیش لەلایەکی دیکەوە دەکرێت.