یاریگا – فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سزایەکانی یاریی ئاکرێ و هەولێری راگەیاند، کە لەو یارییە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەران و یاریزانانی هەردوولا روویدا. فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاندووە، یانەی ئاکرێ بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی هاندەرانی سێ یاری لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەران دەکات و بە پێبژاردنی دوو ملیۆن دیناریش سزا دەدرێت، سەڵاح حەسەن یاریزانی ئاکرێ …