باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌د مامه‌ جه‌باری ده‌کات

دوایین نوێکردنەوە 2020-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، ئارام جه‌باری
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول (سه‌ید ئه‌حمه‌د جه‌باری) باوکی به‌ڕێزتان و باوکی هه‌ردوو شه‌هیدی کوردستان(که‌ریم مامه‌ و له‌تیف مامه‌)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ تێکۆشه‌ر و کوردپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین و خۆمان به‌ هاوخه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێ ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووی باوکتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
١٧ـی٥ـی۲۰۲۰