بەڕێزان خانەوادەی کەسایەتی ئیبراھیم نایف مستەفا پاشا
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و سەرۆکی عەشیرەتی میرانی، خوالێخۆشبوو (ئیبراھیم نایف مستەفا پاشا).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و سەرجەم بەڕێزانی عەشیرەتی میرانی دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەهەشت شاد بکات.
اناللە واناالیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان