پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی کەسایەتی ئیبراھیم نایف مستەفا پاشا دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

‎بەڕێزان خانەوادەی کەسایەتی ئیبراھیم نایف مستەفا پاشا

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و سەرۆکی عەشیرەتی میرانی، خوالێخۆشبوو (ئیبراھیم نایف مستەفا پاشا).

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و سەرجەم بەڕێزانی عەشیرەتی میرانی دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەهەشت شاد بکات.

اناللە واناالیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان