تۆمەتباری کوشتنی شۆفێری ئەمبۆڵانسەکەی تەندروستی دەستگیر کرا

دوایین نوێکردنەوە 2025-03-03 13:52:24 - سەرچاوە: خەڵک میدیا
تۆمەتباری کوشتنی شۆفێری ئەمبۆڵانسەکەی تەندروستی دەستگیر کرا

پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کرد، کە شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی سەرچنار تەقەی لە گەنجێک کرد کە شۆفێری ئەمبۆڵانسە لە تەندروستی سلێمانی.