هەورامان نیوز بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان رای گەیاند، بڕێكی زۆر لە مادەی هۆشبەر لەگەڵ چەند بازرگانێكی مادەی هۆشەبەر گیران. مادەكان لە بوتڵی غاز هەڵگیرابوون. ئەمڕۆ سێشەم چواری ئادار، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بڵاوی كردووەتەوە، لە ژمارەیەك چالاكی لە دوو هەفتەی رابردوودا، بەهاوكاری و هاوئاهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاسایشی پیرمام و سۆران […]