مه‌سروور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-18 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوشكی عیسمه‌ت ئه‌رگوشی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بەڕێز عیسمەت ئەرگوشی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی هەرێمی کوردستان

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتانم بیست. پرسەو سەرەخۆشیتان لێدەکەم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2020/5/18