خەندان-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه ده‌كات، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش تایبه‌ت به‌یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان سبەی كۆده‌بێته‌وه.
ته‌ها حه‌مه‌دئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشەممە په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه، "هه‌رچه‌ند تا ئێستا خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانده‌كرێت گفتوگۆكردن بێت له‌سه‌ر یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".
كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه
تا ئێستا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020 نه‌گه‌یشتوەته په‌رله‌مان
رونیشیکردەوە، "هه‌رچه‌ند حكومه‌تی ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه، پرۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكات و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات".
دوێنێ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی هەریم بۆ گفتوگۆ لە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە پرسی بودجەی 2020 کۆبوەوە و وردەکاری ئەو رێککەوتنەیان خستەڕو، کە لە ژێر رێنمایی و بە چاودێری سەرۆکی حکومەت لە گەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە بارەی بودجەوە ئەنجامدراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتوەتە دەرئەنجامی کۆتایی لە سەر پڕۆژەی بودجەی 2020
پێشتر دەزگایی میدیایی خەندان لە راپۆرتێک‌دا بڵاویکردبوەوە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی نەوتی و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020ی عێراق گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی، بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەکات و لە بەرامبەردا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020 رەوانە دەکرێت.