یاریگا – کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ریال مەدرید دوای تێپەڕاندنی ژمارەی گۆڵەکانی رۆناڵدۆ نازاریۆ لە ریال مەدرید، چاوی لە ئامانجی گەورەیە. ئێمباپێ دوو گۆڵی لە یاریی رابردووی مەدرید بەرامبەر ڤیاڕیال کرد و کۆی گۆڵەکانی خۆی لە یەکەم وەرزی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ 31 گۆڵ بەرزکردەوە و ژمارەی رۆناڵدۆ نازاریۆی تێپەڕاند کە 30 گۆڵ بوو. ئیڤان زامۆرانۆ، …