یاریگا – بەشێوەیەکی فەرمی لە 27ـی ئەم مانگە، یارییە دواخراوەکەی بارسێلۆنا و ئۆساسونا بەڕێوەدەچێت. هەفتەی رابردوو بارسێلۆنا چەند خولەکێک بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە لە گەڕی 26ی لالیگا بەرامبەر ئۆساسونا، هەواڵی گیان لەدەستدانی پزیشکی یانەکەی راگەیاند و تەواوی هاندەرانی شۆک کرد. یارییەکە لەسەر داوای بارسێلۆنا بۆ کاتێکی دیکە دواخرا و لە بەیاننامەیەکدا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و …