یاریگا-هەڵبژاردەی هۆڵەندا ناتوانێت سوود لە تواناکانی رایان گراڤنبێرخی ئەستێرەی لیڤەرپوول وەربگرێت بۆ یارییە گرنگەکەی بەرامبەر ئیسپانیا. ئەمڕۆ هۆڵەندا رووبەرووی ئیسپانیا دەبێتەوە لە پاشکۆی چارەگی کۆتایی خولی ئەورووپا و هیوایەکی زۆریان لەسەر رایان گراڤنبێرخ هەڵچنیبوو کە بووەتە ئەستێرەیەکی دیاری پریمەرلیگ. بەڵام ئەو یاریزانە لە کۆتا یاری یانەکەیدا بەرامبەر نیوکاسڵ ئازاری پێگەیشت. هەرچەندە بانگهێشتی وڵاتەکەی کرایەوە بۆ …