ژووری نەشتەرگەریی گەورە لە خورماتوو كرایەوە

دوایین نوێکردنەوە 2025-03-20 18:45:06 - سەرچاوە: هەورامان نیوز

هەورامان نیوز   لە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو، بەشی نەشتەرگەریی گەورە كرایەوە. یاسین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین  رایگەیاند: پێش ئەوەی ئەم بەشە گرنگە لەم نەخۆشخانەیە بكرێتەوە، هاووڵاتیانی شارەكە بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی، روویان لە نەخۆشخانەكانی كەركوك و هەرێمی كوردستان دەكرد. س: www.knwe.org