یاریگا – رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال وەڵامی رەخنەكان دەربارەی گۆڕانكاری پێنەكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەداتەوە. شەوی رابردوو دانیمارك لە یاریگای خۆیدا میوانداری پۆرتوگالی كرد و یارییەكەش بە تاكە گۆڵێكی راسموس هۆیلوند لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتاییهات. لەو یارییەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 40 ساڵان بە درێژایی یارییەكە یاریكرد و لەلایەن راهێنەرەوە گۆڕانكاری پێنەكرا. لە دوای …