یاریگا – رافینیا، ئەستێرەی بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار هۆکاری مانەوەی لە یانەکە ئاشکرا دەکات. هێرشبەری بەڕازیلی لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو ئاشکرایکرد، چەند جارێک لە جێهێشتنی بارسێلۆنا نزیکبوو، بەڵام هەر جارێک بە هۆکارێک پاشگەزبووەتەوە. رافینیا لەم وەرزەدا 27 گۆڵ و 20 ئەسیستی لە 42 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە و یەکێکە لە پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن …