یاریگا – خولە نێوخۆییەکانی وڵاتان، بەتایبەت پێنج خوله بەهێزەکەی ئەوروپا نزیکتر دەبێتە لە هەفتەکانی کۆتایی، هەربۆیە ئامار و زانیاریی سەرنجڕاکێش لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانیشیان دەخرێنە روو. بەگوێرەی پۆلێنبەندیی یوێفا، خولەکانی ئیگلتەرا کە بە پرێمەرلیگ ناسراوە، ئیتاڵی ناسراو بە سێریائەی، ئیسپانی لالیگا، ئەڵمانی بۆندسلیگا و فەڕەنسییش لیگ وەن دیارکراون وەک پێنج هەرە بەهێزترین خول لەسەر ئاستی کیشوەرەکە. …