یاریگا – بەفەرمی پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە دژی چەند یاریزانێکی ریال مەدرید کرایەوە و رەنگە ئاکامی باشی نەبێت. دوای بردنەوەیان لە ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە نێو یاریگای میترۆپۆلیتانۆ، یاریزانەکانی ریال بە هەیەجان و خرۆشانێکی زۆرەوە رایانکرد بۆ بەردەم هاندەرانی ئاتلێتیکۆ. هەندێک لە یاریزانەکان، بەتایبەت ئانتۆنیۆ رودیگەر، کیلیان ئێمباپێ، …