یاریگا – پرێمەرلیگ بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای ئۆفسایدی نیمچە خۆکارانە لەم وەرزەدا دووپاتکردەوە. بڕیارە لە گەڕی 32 کار بە تەکنۆلۆجیای ئۆفسایدی نیمچە خۆکارانە (ئۆتۆماتیک) بکرێت و یەکەمجار لە یاریگای ئیتیحاد لە یاریی نێوان مانچێستەر سیتی و کریستال پاڵاس پەیڕەو دەکرێت. سیستمە نوێیەکەی ئۆفساید بۆ یەکەمجار لە قۆناخی پێنجەمی جامی FA جێبەجێکرا، هەروەها لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکەش …