یاریگا – بارسێلۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو سنووری مووچەکانی کەمکردووەتەوە و ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ مەرجەکانی لالیگا بۆ تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر، بەڵام راپۆرتی دارایی کێشەی هەیە و لالیگا نیگەرانە. لالیگا بەیاننامەیەکی لەسەر دۆخی ئێستای بارسێلۆنا بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی بارسێلۆنا گۆڕنکاری گەورەی لە ئاستی گشتی مووچەی یاریزاناندا کردووە، بەڵام فرۆشتنی کورسییەکانی VIP یاریگای کامپ نو …