ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ ئازادی کاتیی چوار هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە

دوایین نوێکردنەوە 2025-04-05 18:09:06 - سەرچاوە: هەورامان نیوز

هەورامان نیوز چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە بە ناوەکانی شێروان حەیدەری، ئیدریس حەیدەری، سیروان حاتەمی و مەحموود نادری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتیی کۆتایی هاتنی دادگاییەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران. دەستبەسەرکرانی ئەم کەسانە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستان بووە. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، […]