هەڤاڵی بەڕێز عیسمەت ئەرگوشی
بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی باوكی كۆچكردوویشتان بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.
اناللە واناالیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان