ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 11ی نیوەڕۆ پەرلەمانی كوردستان لەسەر تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان كۆبێتەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 كۆبوونەوە دەكرێت، كە تایبەتە بە خانوە زیادەڕۆییەكان. هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ڕیكلامی بازرگانی دەكرێت و كارتێكەرە ماددە هۆشبەرەكانیش.