یاریگا – کاپتنی یانەی قادسیەی کوێتی ستایشی خەڵکی کوردستان و شاری دهۆک دەکات و دەڵێت ‘لەگەڵ خێزانەکەم بە گەشت سەردانی دهۆک دەکەمەوە’. بەدر متەوەع کاپتنی یانەی قادسیەی کوێتی کە لەوەتەی رۆژی پێنجشەممەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی دهۆک لە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، لە دهۆکن، دەڵێت :’دهۆک یەکێکە لە جوانترین شارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە پێشوازییەکەی …