یاریگا – نەهامەتییەکانی مانچێستەر یونایتد قووڵتر دەبنەوە و جگە لە بەردەوامیی ئەنجامە خراپەکانیان، پێکانی یاریزانیشی هاتەسەر. لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 32ی پرێمەرلیگ مان یونایتد شکستێکی قورسی بەدەستی نیوکاسڵ چەشت و 4-1 بە کوڕانی ئێدی هاو دۆڕان. لەوەش ناخۆشتر، بەهۆی پێکانەوە جۆشوا زیرکزی بەناچاری گۆڕانکاریی پێکرا. لە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی دوای یارییەکە روبن ئامۆریم دوورکەوتنەوەی یاریزانە هۆڵەندییەکەی …