ھەولێر-KDP. info- خانه‌واده‌ی شه‌هیدو بێسه‌روشوێنكراوانی شه‌ڕی داعش لە راگەیاندراوێکیاندا بۆ تاقمی خیانه‌تكاری 16 ی ئۆكتۆبه‌ر، پەیامێکیان بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی..
له خانه‌واده‌ی شه‌هیدو و بێسه‌روشوێنكراوانی شه‌ڕی داعش
بۆ تاقمی خیانه‌تكاری 16 ی ئۆكتۆبه‌ر
به بێ سڵاو ... نه‌فره‌تتان لێ بێ
كار به‌وه بگا بكوژانمان ئازاد بكه‌ن و راده‌ستیان بكه‌نه‌وه ، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره ، به‌ڵكو ئابڕووچوونێكی له‌سنوور به‌ده‌ره ، سووكایه‌تیه به خه‌بات و قوربانی رۆڵه‌كانمان ، شه‌هید و بێسهروشوێنكراوهكان .
خیانه‌تكارانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر وا دیاره بڕیاریان داوه سوور بن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دان به خیانه‌ت . سه‌یریش له وه‌دایه تاقمی خیانه‌تكار بێشه‌رمانه و به راشكاوی باسی ده‌كه‌ن كه چۆن بكوژانی شه‌هیدان نموونه‌ی شه‌هید لیوا شێركۆ و
عوسمان بارزانی و هوجام سورچی و مه‌غدید هه‌ركی و سه‌ربه‌ست مه‌نتك و دكتۆر رزگار و سه‌ڵاح دیلمانی و رۆڵه‌كانی دایكه عایشه و عادل مهاجر و لیوا حسین مه‌نسووریان راده‌ست كردووه‌ته‌وه .
كاره‌ساته وێرانكاریه‌كانی داعش له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یدا كوردستان و گه‌له‌كه‌ی پێوه‌ی گرفتار بوو بوون ، هه‌موو ئه‌وه له ویژدانی مردوویان جێی نه‌بووه‌وه .
كه‌چی ده‌بینین سه‌ری زمان و بنی زمانیشیان ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن چاویان به ئێمه هه‌ڵنایێ ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ش كار‌و كرده‌وه‌كانیانه ، وه‌ك چۆن 16 ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تیان له كه‌ركووك كرد ، ئه‌مڕۆش بكوژ و ببڕانی رۆڵه‌كانمان بێشه‌رمانه راده‌ست ده‌كه‌نه‌وه .
ئێمه وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و بێسهروشوێنكراوهكان هه‌رگیز په‌شیمان نین كه خوێنمان له پێناوی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌مان داوه ،
به‌ڵام له‌وه په‌شیمانین كه رۆژێ له رۆژان ئێوه‌مان به خه‌باتكار و شۆڕشگێر له قه‌ڵه‌م دا .