ئارش عوسمان، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (دایه) بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئارش له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: "گۆرانیی دایه كه پێشتر به‌شێكى لێ بڵاو كراوه‌ته‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌بوو، هه‌ر بۆیه بڕیامان دا به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ گۆرانییه‌كه ته‌واو بكه‌ین و بڵاوی بكه‌ینه‌وه، هه‌ركه‌سێك ده‌توانێت ڤیدیۆی خۆی و به ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ دایك بۆمان بنێرێت، ئێمه‌ش بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌و گۆرانیبێژه خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكه، له مانگی ڕابردوودا ئه‌و گۆرانیبێژه به‌شێك له گۆرانیی (دایه)ى به‌شێوه‌ی ده‌نگ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرده‌وه.