كۆشكی سپی: راپۆرتەكەی ئەنجومەنی نوێنەران هیچ بەڵگەیەكی دژی ترامپ تێدا نییە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

راپۆرتی كۆتایی لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بەگۆشەگیركردنی “ترامپ” بڵاوكرایەوە و بەڵگەیەكی زۆر كۆكراوەتەوە، كە دەتوانرێت لەرێیانەوە سەرۆكی ئەمریكا گۆشەگیر بكرێت. لە راپۆرتی كۆتایی لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە پێشیلكارییەكانی ترامپ و گۆشەگیركردنی كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكاوە ئامادەكراوە، ئاماژە كراوە بۆ ئەوەی چەندین بەڵگە دژی ترامپ هەیە كە دەیسەلمێنن پۆستەكەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكارهێناوە و كاری كردووە بۆ دروستكردنی رێگری لەبەردەم كارەكانی كۆنگرێسدا. هاوكات ئاماژە بۆ ئەوە كراوە ، بەدرێژایی مێژوو جگە لە “ترامپ” هیچ سەرۆكێك نەبووە كە فەرمان بۆ دەزگای جێبەجێكردن دەربكات تا لەبەردەم كۆنگرێس شایەتی نەدەن، رونیشكراوەتەوە كە ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەی لە 25ی تەموزدا لەنێوان سەرۆكی ئەمریكا و ئۆكرایندا ئەنجامدراوە، بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی سیاسیی بووە. لەكاردانەوەیەكیشدا، “ستیفانی گریشاو” وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاندووە، راپۆرتەكەی ئەنجومەنی نوێنەران ساختەیە و هیچ بەڵگەیەكی دژی “ترامپ” تێدا نییە