چوار كۆڵبەری كورد بە تەقەی هێزەكانی توركیا بوونە قوربانی

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-24 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ چوار كۆڵبەری كورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بوونە قوربانی. ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، بڵاویكردەوە كە لە بەرزاییەکانی خەجێ خاتوون لە سنووری تورکیا، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی کورد دراونەتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و کۆڵبەرێکی خەڵکی ماکۆ کوژراوە و سێ کۆڵبەری دیکەش […]