فەتح: عەبدولوەهاب ساعدی كاندیدی بەهێزە بۆ شوێنگرەوەی عەبدولمەهدی

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

فەریق روكن (عەبدولوەهاب ساعدی) دیارترین كاندیدی بەهێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق و كۆدەنگی شیعەكانیشی لەسەرە. (حەنین قەدۆ) پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، فەریق روكن (عەبدولوەهاب ساعدی) كە پێشتر فەرماندەی هێزەكانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆری عێراق بوو و دواتر بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی دورخرایەوە، دیارترین كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق. وتیشی، زۆرینەی كوتلە شیعییەكان پشتگیریی ئەو فەرماندە سەربازییە دەكەن بۆ بوون بە سەرۆك وەزیرانی عێراق، كوتلەی فەتحیش لاری نییە (ساعدی) بكرێتە سەرۆك وەزیران لایەنەكانی تریش تائێستا رەخنەیان نەبووە. عەبدولوەهاب ساعدی بەشداری كارای شەڕی داعشی كردووە و فەرماندەی هێزەكانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆری عیراق بوو، بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لەلایەن عەبدولمەهدییەوە لە پۆستەكەی دورخرایەوە.