لە (44) مین ساڵیادی شۆڕشی گوڵانەوە، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و گشت بەشداربووانی ئەم شۆڕشە دەکەم و ، بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەکەینەوە کە بەردەوام بوون لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو مافە رەواکانی گەلی کوردستان.
شۆڕشی گوڵان کە درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو ، سەرەنجام بە هاوکاری و یەکڕیزی هەموو لایەنە کوردستانییەکان و پێکهاتەکانەوە، بەرهەمەکەی سەرهەڵدانی گەلی کوردستان لە بەهاری 1991 و دروستبوونی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو.
شۆڕشی گوڵان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو، کە خواست و ئیرادەی میللەتەکەمان لە هەموو پیلانێک بەهێزترە و، بە یەکگرتوویی و هاوهەڵوێستی خەڵکی کوردستان، دەتوانین هەموو دۆخێکی سەخت تێپەڕێنین. پێویستە لەم دۆخەی ئێستاشدا ، بەگیانێکی پێشمەرگانە و بە یەکڕیزی و تەباییەوە، خزمەتی نیشتمانەکەمان بکەین و، بەم رێگەیەشەوە دەتوانین بەسەر هەموو ئاستەنگ و سەختییەکاندا سەربکەوین.
سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان .
مەسرور بارزانی
2020/5/25