به‌غدا-اه‌ع
حسێن ئه‌سه‌دى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هۆشدارى دا له‌فشارى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان بۆ سه‌پاندنى ناوى وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى پشكپشكێنه.
ئه‌سه‌دى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دانوستانه‌كانى ته‌واوكردنى حه‌وت وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه"،ئه‌وه‌یشى وت"دیمه‌نه‌كه ئاڵۆزه وپێویستى به‌سازان هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنى ناوه نوێكان له‌سایه‌ى پێداگیرى هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان به‌چه‌ند پاڵێوراوێكى دیاریكراو".
وتیشى"له‌ماوه‌ى داهاتوودا پشكپشكێنه توندتر ده‌بێت،چونكه فراكسیۆنه سیاسییه‌كان پشكى خۆیان له‌وه‌زاره‌ته‌كان وه‌رنه‌گرتووه بۆیه له‌ئێستا چاویان به‌ره‌و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان وده‌زگا وپۆستى به‌ڕێوبه‌ر وباڵیۆزهكان ده‌چێت".
شایه‌نى باسه له‌ئێستادا پێنج وه‌زاره‌ت ماوه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌دراوه كه بریتیین له(بازرگانى وكشتوكاڵى وكۆچ وكۆچبه‌ران وداد وڕۆشنبیرى )‘وهه‌روه‌ها ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ونه‌وت دواخران.