هەولێر-KDP.info- هێشتا سه‌دام حوسێن و محه‌مه‌د ره‌زاشای ئێران نه‌شئه‌ی سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له جه‌زائیر به‌ری نه‌دابوون، ئه‌و كاته‌ی له "دۆڵ زه‌وی" سنووری حاجی ئۆمه‌ران، مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه جاڕی شكستی رێككه‌وتنه‌كه‌یان دا و به ده‌نگی تفه‌نگه كۆنه‌كانی ئه‌و 23 پێشمه‌رگه‌یه‌ی رووبه‌ڕووی سوپای عێراق بوونه‌وه، به‌غدا و تاران راچڵه‌كان.
له ناوچه كوێستانه‌كانی كوردستاندا، كۆتاییه‌كانی مانگی پێنج، هه‌وا به ته‌واوی خۆشی كردبوو. ده‌شتوده‌ر بوژابوویهوه. ئه‌وه‌ی به‌غدا و تاران بیریان لێ نه‌ده‌كرده‌وه، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش بوو، به‌ڵام پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌كان به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شاخه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش، مه‌رگی رێككه‌وتنه‌كه‌یان راگه‌یاند.
له تۆماری بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا، (26ی ئایار)ی هه‌موو ساڵێك تایبه‌ته به یادكردنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گوڵان.
شۆڕشه‌كه له هه‌لومه‌رجێكدا بوو، ئه‌سته‌م بوو له بارودۆخێكی له‌و جۆره‌دا، كه شۆڕشی ئهیلوول له دوای 15 ساڵ، له (ئازار/ مارسی 1975) تووشی نسكۆ ببوو، جارێكی دیكه ده‌ست به خه‌باتی چه‌كداری بكرێته‌وه، به‌ڵام دیدگا و جیهانبینی سه‌ركرده گه‌نجه‌كانی شۆڕش، به تایبه‌ت هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و ئیدریس بارزانی، فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی پێشمه‌رگه له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، توانیان جارێكی دیكه خه‌ونی ده‌ستپێكردنه‌وه بكه‌نه واقیع و سه‌رپه‌رشتی ناردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی پێشمه‌رگه بۆ چیاكانی كوردستان بكه‌ن.
نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول، ئازاری رووحی هه‌موو تاكێكی كوردی دابوو، تا ئه‌و راده‌یه‌ی بێ ئومێدییه‌كی گه‌وره باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشابوو. بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و چه‌كداری كوردستان گه‌یشتبووه دۆخی بنبه‌ست، هه‌ڵسانه‌وه و داته‌كاندنی ئه‌و بارگرانییه گه‌وره‌یه، پێویستی به به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشێك بوو، كه ببێته درێژه پێده‌ری ئهیلوول و رێبازه‌كه‌ی، به‌و پێیه‌ی له زاخۆوه تا خانه‌قین و مه‌نده‌لی و ته‌نانه‌ت كوردانی فه‌یلی له به‌غدا و كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش 15 ساڵ بوو له‌گه‌ڵ شۆڕشدا بوون و ئه‌سته‌م بوو جگه له شۆڕشێكی دیكه له‌سه‌ر هه‌مان رێباز، ئازاره‌كانیان ساڕ‌ێژ بن.
كورد له دوای چوار ساڵ له خۆشی و شادی رێككه‌وتنی ئازاری 1970ی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئهیلوول و حكوومه‌تی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری سه‌رۆككۆمار و سه‌دام حوسێنی جێگری سه‌رۆككۆمار، له ئازاری 1974 سه‌ره‌تای تێكچوونی ئه‌و خۆشی و شادییه ده‌ركه‌وت.
له (9ی ئازار/ مارسی 1974)دا رابه‌ری شۆڕشی رزگاریخوازی ئهیلوول، مسته‌فا بارزانی، ئیدریس بارزانی كوڕی نارد بۆ به‌غدا و په‌یامێكی گه‌یانده ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، كه كورد ئه‌وه‌ی تا ئێستا پێشكه‌شیكردووه، به راست و درووستی ده‌زانێت و پێشنیازی نوێی نییه بۆ بابه‌تی ئۆتۆنۆمی و پێویسته رێز له رێككه‌وتنه‌كانمان بگرین و پێیانه‌وه پابه‌ند بین.
ئێواره‌ی (11ی ئازار/ مارسی 1974) له رێگه‌ی رادیۆی به‌غداوه، سه‌رۆككۆماری ئه‌و كاته‌ی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕش، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، یه‌كلایه‌نه یاسای "حوكمی زاتی بۆ ناوچه‌ی كوردستان"ی ده‌ركرد. ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئهیلوول بوو، ئه‌مه‌ش پرسێك بوو، كه به رای كورد، پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی ئازاری 1970 بوو.
رۆژێك دواتر و له (12ی ئازار/ مارسی 1974)دا، حكوومه‌تی عێراق، داوای له پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی شۆڕش كرد، په‌یوه‌ستی "جه‌بهه‌ی وه‌ته‌نی" بن، به‌ڵام كورد ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌تكرده‌وه. په‌یوه‌ندییه‌كان تێكچوون و له هه‌موو شوێنێكه‌وه به‌غدا ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕ ده‌ستپێكرده‌وه و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا له 24ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1974دا قه‌ڵادزێی بۆردومان كرد و دواتر شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی به سه‌ختی بۆردومان كرد و زیانێكی گیانی و ماڵی زۆری به هاووڵاتیانی ئه‌و دوو شاره گه‌یاند، كه هه‌ردووكیان ببونه دوو ناوه‌ندی گرنگی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
بۆ یه‌كه‌مجار بوو له‌و هێرشانه‌دا حكوومه‌تی عێراق چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی له دژی كوردستان به‌كار هێنا، به تایبه‌تی بۆمبی ناپاڵم، كه به هۆیانه‌وه سه‌دان هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و ئه‌وه‌ش په‌یامێك بوو بۆ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئهیلوول، كه شه‌ڕی ئه‌مجاره‌یان سه‌ختتر و دژوارتر ده‌بێت و له‌گه‌ڵ نه‌یارێكی بێ به‌زه‌یی رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی چه‌كی نوێ و پێشكه‌وتوو و تاقیكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی سه‌ربازی، حكوومه‌تی (به‌كر – سه‌دام)، نه‌یتوانی هیچ پێشكه‌وتنێك له به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌ده‌ستبهێنێت و سه‌دام حوسێن، جێگری سه‌رۆككۆماری ئه‌و كاتی عێراق، به نێوانگیری سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی جه‌زائیر، هواری بۆمدیه‌ن، له (6ی ئازار/ مارسی 1975) و له په‌راوێزی كۆنگره‌ی وڵاتانی ئۆپك، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ره‌زا شای په‌هڵه‌وی كۆبوه‌وه و رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، عێراق رازی بوو، كه‌نداو له نێوان عێراق و ئێران دابه‌ش بكرێت و كێشه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران چاره‌سه‌ر بكرێن، به مه‌رجێك ئێران ده‌رگای پشتیوانی به رووی شۆڕشی كورددا دابخات.
رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئێران پشتیوانییه‌كی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستبه‌ركردبوو، له‌و نێوه‌دا ته‌نیا كورد و چیاكانی به ته‌نیا مانه‌وه و سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئهیلوول، رێككه‌وتنه‌كه‌ی به پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته و شۆڕشه‌كه‌ی وه‌سفكرد.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی (13ی ئازار/ مارسی 1975) حكوومه‌تی عێراق ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی راگه‌یاند و بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ هه‌موو كوردێك ده‌ركرد، كه دژی حكوومه‌ت وه‌ستاونه‌ته‌وه و چوونه‌ته پاڵ شۆڕش و داوایكرد، تا (1ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1975) خۆیان راده‌ست بكه‌ن و چه‌ك دابنێن.
شۆڕشی ئهیلوول، به كرده‌وه هه‌موو ده‌رگایه‌كی به روودا داخرا و ئێران سنووره‌كانی داخست و رێگری كرد له گه‌یشتنی هیچ جۆره كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ك و درووستكردنی هیچ جۆره پردێكی په‌یوه‌ندی مرۆیی و لۆجستی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشدا. هاوكات حكوومه‌تی عێراقیش هه‌موو رێگه‌یه‌كی گفتوگۆ و دانووستانی داخست و ته‌نیا بژارده خۆراده‌ستكردنی شۆڕشی هه‌ڵبژاردبوو. سه‌ره‌نجام شۆڕشی ئهیلوول دوای 15 ساڵ له خه‌بات و قوربانیدان رووبه‌ڕووی نسكۆیه‌كی سه‌ربازی بوه‌وه. به‌ڵام سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی خۆی راده‌ستی عێراق نه‌كرد و دانی به رێككه‌وتنی جه‌زائیردا نه‌نا.
به هه‌زاران هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له ئێران كرد و له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌راندا گیرسانه‌وه و سه‌ركردایه‌تییه‌كی كاتی بۆ ئیداره‌دانی كاروباری حزب و شۆڕش پێكهێنرا.
له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و له وڵاتانی ئه‌وروپا، چالاكانی كورد و كادیرانی شۆڕشی ئهیلوول هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكرد بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه و بووژاندنه‌وه‌ی شۆڕش و درووستكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری رێكخستنه‌كانیان و داڕشتنه‌وه‌ی پلان و به‌رنامه‌ی نوێ كه بگونجێت له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌مه‌كه‌دا.
هاوكات له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كه‌مپی په‌نابه‌رانی شۆڕشدا، پارتی دیموكراتی كوردستان، خۆی رێكخستنه‌وه و ده‌ستیكرد به درووستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شانه و رێكخستنه‌كانی پێشووتری له ناو عێراقدا. هاوكات لایه‌نی دیكه و چالاكانی سیاسی كورد، سه‌رقاڵی درووستكردنی گرووپ و رێكخراوی سیاسی بوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌نه‌وه، كه له دوای ئاواره‌بوونی پێشمه‌رگه و كادیرانی شۆڕشی ئهیلوول درووست ببوو، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ئه‌و چالاكه سیاسییانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو و به هۆی نه‌بوونی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری و رێكخستنی ناوخۆییه‌وه، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه درووست نه‌كردبوو.
سه‌دام حوسێن، خۆی به پاڵه‌وانی له ناوبردن و له‌باربردنی خه‌ونی شۆڕشی كورد ده‌ناساند و بڕوای وابوو چه‌نده دارخورما له‌سه‌ر شاخه‌كانی كوردستان به‌ر ده‌گرێت، ئه‌وه‌نده‌ش شۆڕشی كوردستان ده‌توانێت هه‌ڵسێته‌وه سه‌ر پێی و ده‌ستپێ بكاته‌وه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی جه‌زائیر مه‌رگی شۆڕشی كورد راگه‌یه‌ندرابوو، حكوومه‌تی عێراق بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌ی، بڕیاری دابوو، به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر سنووره‌كانی كوردستان چۆڵ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه گونده‌كان نه‌بنه لانكه‌ی شۆڕش و پێشمه‌رگه نه‌گرنه خۆ.
كوردستان به ره‌وشێكی ناله‌باردا گوزه‌ری ده‌كرد و هه‌زاران كادیر و پێشمه‌رگه و هاووڵاتی كورد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق، راگوێزرابوون بۆ كۆمه‌ڵگه و شار و شارۆچكه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و حوكمی دوورخرانه‌وه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
لە بەرامبەردا له ژێر چاودێری مسته‌فا بارزانی، رابه‌ری شۆڕشی ئه‌یلوولدا، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و ئیدریس بارزانی برای ده‌ستیان به جوڵه کردەوە بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵی شۆڕش هه‌ڵبگیرسێننه‌وه. له‌و پێناوه‌شدا دوای به‌رنامه‌ڕێژی و ئاماده‌كاری پێویست، رۆژی (26ی ئایار/ مایۆی 1976)دا، مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه، كه (23) كه‌س بوون و ژماره‌یه‌كیان چه‌كیشیان پێ نه‌بوو له ناوچه‌ی "دۆڵ زه‌وی" رووبه‌ڕووی یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراق بوونه‌وه.
شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه ئه‌گه‌رچی یه‌ك كاتژمێری خایاند، به‌ڵام كۆتایی به سه‌رده‌می نسكۆ هێنا و سه‌ره‌تایه‌كی دیكه‌ی له بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستان درووست كرد و خامۆش نه‌بوو، تا كوردی له عێراقدا گه‌یانده لێواری سه‌ربه‌خۆ بوون.
له‌و شه‌ڕه‌دا له یه‌كه‌م ده‌ستڕێژدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی "سه‌ید عه‌بدوڵڵا حاجی ئۆمه‌رانی" شه‌هید بوو. پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به ناوی "مام نه‌بی" بریندار بوو. ئه‌و شه‌ڕه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت بوو بۆ كورد و ئومێدێكی گه‌وره‌ی له دڵی خه‌ڵكی كوردستاندا چاند و بووه سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له شۆڕش.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ مه‌رگی یه‌كجاره‌كی رێككه‌وتنی جه‌زائیر و تێكشكاندنی ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه‌ی له شۆڕشی ئەیلول كرا.
رووداوه‌كان به خێرایی گوزه‌ریان كرد و پێشمه‌رگه توانی خۆی رێكبخاته‌وه و مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ چیاكانی كوردستان و تا ده‌شتی هه‌ولێر و كۆیه و ته‌واوی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان ده‌ست به جموجووڵ و چالاكی بكه‌نه‌وه.
سه‌ره‌نجام له شوباتی 1979دا شۆڕشی گه‌لانی ئێران هه‌ڵگیرسا و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی محه‌مه‌د ره‌زا شای ئێران هێنرا و سه‌دام حوسێنش دوای بێ ئاكام بوونی رێككه‌وتنی جه‌زائیر و نه‌هاتنه دی خه‌ونه‌كانی، به به‌رچاوی كامێراوه ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه‌ی دڕاند و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی راگه‌یاند.
له 44همین ساڵیادی هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و شۆڕشه‌دا، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، شۆڕشی گوڵان هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو، یەكێكە لە قۆناغە گرنگەكانی بەرخودانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان و سەلماندی كە ئەگەر لە قۆناغێكدا خەباتی گەلی كوردستان تووشی وەستان و نسكۆ هاتبێت ئەوە ئیرادەی تێكۆشانی گەلی كوردستان هیچ كات نەشكاوە و بە گوڕوتینێكی تازە سەرهەڵدەداتەوە.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی، كه خۆی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول بووه و هاوكات له‌گه‌ڵ ئیدریس بارزانی برایدا، سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی گوڵانی كردووه، نووسیویه‌تی: پەیامی شۆڕشی گوڵان كە لە بیست و شەشی ئایاری 1976ـدا هەڵگیرسا، پەیامی بەردەوامی و كۆڵنەدان و پێداگری بوو لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان و درێژكراوەی شۆڕشەكانی تری گەلی كوردستان بوو.
له باره‌ی به‌رهه‌می شۆڕشه‌كه‌وه، سه‌رۆك بارزانی روونیكردووه‌ته‌وه، بەرهەمی شۆڕشی گوڵان یەكڕیزیی هێز و لایەنەكانی گەلەكەمان بوو بۆ راپەڕین و فیدڕاڵی و فرەلایەنی و هەڵبژاردن و بەرپابوونی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كە هەر هەمووی دەستكەوتی گرانبەهان و بە خوێن و فرمێسك و هاتوونەتە دی.