کۆنگرەی ستار پشتیوانی خۆی بۆ کۆمەڵەی ژنانی رۆسا دەربڕی

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-26 00:00:00 - سەرچاوە: ANF کوردی

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار کە کار و چالاکیەکانی خۆی لە فیدراسیۆنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوە دەبات، لە بەرامبەر گرتنی بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا ناڕەزایەتی دەربڕی و جەختیشی کردەوە، ژنانی کورد واز لە تێکۆشانیان ناهێنن.