تووشبوێکی نوێی کۆرۆنا لەسلێمانى تۆمارکرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک – بەشی هەواڵ ئەمڕۆ تووشبووێکی نوێی کۆرۆنا لەپارێزگاى سلێمانی تۆمارکرا.   وەزارەتى تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، تووشبووێكی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكرا.   ئاماژە بەئەوەشدراوە، پیاوەکە تەمەن ٣٤ ساڵە، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە، پشكنینی تاقیگەی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.